نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی چواره‌م
پێویستی تێكۆشان
قسه‌کردن له‌سه‌ر پێویستی خه‌باتکردن ئه‌وه‌نده گشگیر بووه‌ته‌وه، که له‌وانه‌یه پێشنیارکردنی لێره‌دا جێی گاڵته و نابه‌جێ بێته به‌رچاو.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خه‌بات بخه‌ینه لاوه، مه‌گه‌ر هیچ شتێك بێجگه له بێده‌نگی، بێهزری و وه‌رگرتنی دۆشداماوانه‌ی کۆیله‌تی هیچ له دونیادا ده‌مێنێته‌وه؟ مرۆڤه‌کان له ده‌می سستی و بێخه‌باتیدا، تا ئاستی شتگه‌ڵی چوارلاق داده‌به‌زن؛ ده‌بنه کۆیله‌ی گرفتاری ڕه‌نج و نائومێدی؛ توانای ئه‌ندێشانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،
[...